ژیاننامه‌ی حه سه ن زیره ک[گه وره پیاوانی کورد ]
گۆرانی بێژی ناوداری کوردستان،هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک له شاری بۆکان
(رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له ساڵی ١٩٢١‌هاتۆته دنیاوه.
حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌گه‌ر
له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار بوو به‌ڵام هه‌ر له هه‌رزه‌کارییه‌وه توانی به
ده‌نگه ناسکه‌که‌ی خۆی ببێته ئاوازێ له گوێی هه‌موو کردێکدا بزره‌نگێته‌وه.
حه‌سه‌ن زیره‌ک له ژیاندا ئازاری زۆری کێشا.
ژیاننامه‌ی حه سه ن زیره ک:
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد حه‌سه‌ن زیره‌ک له گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا،
هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که قه‌ڵای سه‌ردار و مزگه‌وتی جامیعه‌و حه‌وزه‌گه‌وره‌ی بۆکانی
لێ هه‌ڵکه‌وتووه، له رۆژی ۲۹ / ۱۱ / ۱۹۲۱ له دایک بووه.
یازده ساڵان ده‌بێ
که باوکی له‌ده‌ست ده‌دا و دایکیشی مێرد ده‌کاته‌وه. زیره‌ک و خوشک و براکانی
ده‌که‌ونه ژیانێکی پڕ له سه‌خڵه‌تی جیا له یه‌ک. هونه‌رمه‌ندی شانۆکار برایم
?ه‌ڕشی سه‌باره‌ت به ژیانی حه‌سه‌نزیره‌ک ده‌نوسێ: پێناسه ی حه سه ن زیره‌ک به پێی
ناسنامه ی ژماره ۷۳۵ ی ئیداره ی سه بتی ئه حوالی شاری بۆکان،به مجۆره یه: ناو
حه‌سه‌ن، شۆره تی زله “بۆکانی”. ناوی باوک عه‌وڵازله بۆکانی
. ناوی دایک: ئامین.
رۆژی له‌دایکبوون: ۲۹/۱۱/۱۹۲۱٫ اوێنی له‌دایکبوون: شاری بۆکان. شوێنی وه‌رگرتنی
ناسنامه: بۆکان، گه‌ڕه‌کی له‌دایکبوون: گه‌ڕه‌کی سه‌ر قه‌ڵا. خشته‌ی ژیانی
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک: له ته مه نی ژێر ده ساڵیدا له گه ڵ عه به چاوه ش و
حه‌مه حسێن چاوه ش له شاییه‌کانی ناو شار و گونده کانی بۆکان گۆرانی چریوه .
له
حه وت و هه شت ساڵیدا شاگرد مسگه‌ری و قاوه‌چییه‌تی ده‌کاو هه روها له به ر گاڕانی
ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بۆکان بووه . حه‌سه‌ن زیره‌ک ۱۱ ساڵان ده‌بێ که باوکی
له‌ده‌ست ده‌دا و دایکی شوو ده‌کاته‌وه. له‌و ساڵه‌وه هه‌تیو ده‌مێنێته‌وه و بۆ
بژی‌و ده‌ست ده‌کا به قاوه‌چێتی و چاوساخی و شۆ?یری و گزیری ئاغاوات و ….. ساڵی
۱۹۵۳ بۆ یه‌که‌م جار ده‌نگی له رادیۆی کوردی به‌غدا بیستراوه. ۱۴ ی گه‌لاوێژی
۱۹۵۸ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ مێدیای زه‌ندی
زه‌ماوه‌ندی کردووه. له ساڵانی ۱۹۶۰ – ۱۹۶۱ له شاری سلێمانی له تیپی شانۆی
هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌گه‌ڵ سێوه‌خان و ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا له شانۆنامه‌کانی (بوکی
ژێر ده‌واری ره‌ش، خه‌سوو یان ئه‌ژدیها ، ته‌ڕپیر) به‌شداری کردووه. له نێوان
ساڵانی ۱۹۶۷ – ۱۹۶۸ له شاری سه‌قز هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌ی هه‌بووه که بۆخۆی له‌وێ
گۆرانی گوتووه.
ساڵی ۱۹۷۱ نه‌خۆشی هێرشی بۆ دێنێ و شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ له
عه‌ردی ده‌دا و دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له جێگادا که‌وتن له رۆژی ۲۶/۶/ ۱۹۷۲ له
شاری بۆکان ماڵئاوایی له زێد و نێشتمانه‌که‌ی ده‌کا و له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له
داوێنی کێوی ناڵه‌شکێنه که ده‌ڕوانێته بۆکان ئه‌سپارده‌ی دایکی نیشتمان
ده‌کری